بینەرانی رووداو دەتوانن بەمشێوەیە دەنگی تەلەڤزیۆنی رووداو رێکبخەن
پەخشی رووداو لەسەر مانگی دەستکرد، سێ کەناڵی جیاوازی دەنگ پەخش دەکات. بینەرانی رووداو دەتوانن لە رێگەی هەڵبژاردنی کەناڵی جیاوازی دەنگ بیسەری پەخشی دڵخوازی خۆیان بن.
کەناڵی یەکەمی دەنگ بۆ بینینی پەخشی تەلەڤزیۆنی رووداوە. ئەم کەناڵە ئاستی دەنگی بەگوێرەی ستانداردەکانی تەلەڤزیۆنە و بینەرانی تەلەڤزیۆن دەتوانن لە رێگەی کۆنترۆڵی وەرگری سەتەلایت یەکەم کەناڵی دەنگ هەڵبژێرن.
کەناڵی دووەمی دەنگ، پەخشی رادیۆی رووداوە و بینەرانی رووداو لەسەر مانگی دەستکرد دەتوانن بیسەری پەخشی رادیۆی رووداوبن لە رێگەی هەڵبژاردنی کەناڵی دووەمی دەنگ بە کۆنترۆڵی وەرگری سەتەلایت.
کەناڵی سێیەمی دەنگ، دەنگی رادیۆی تەلەڤزیۆنی رووداوە و بۆ بەکارهێنانی تایبەت پەخش دەکرێت. ئاستی دەنگی ئەو کەناڵەی دەنگ نزمترە لە ئەوانی دیکە، بیسەرانی تەلەڤزیۆنی رووداو باشترە کەناڵی یەکەم هەڵبژێرن بۆ ئەوەی ئاستی دەنگ لە لایان ستانداردبێت.
بەشی تەکنیکی
تۆڕی میدیایی رووداو