وەزارەتی شارەوانی: تاپۆی 4200 زەویی گوندی کۆری تەواو کراون
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وێنەی تۆمارکردنی 4200 زەویی گوندی کۆری لە هەولێر تەواو بووە و ئامادەیە. نوێنەرێکی دانیشتووانی گوندی کۆریش دەڵێت، "بڕیارەکە گرنگە" بەڵام ئەوەی زیاتر گرنگە ئەوەیە رێگە بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکان بدرێت.
رۆژی چوارشەممە 04-10-2023 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كاركردنی جدی و به‌دواداچوونی ورد، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ تاپۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، خۆشبه‌ختانه وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه زه‌وی له گوندی كۆری ته‌واوكران، ئاماده‌ن و سه‌رجه‌م ئیش و كاره‌كانیان ته‌واو كراون."
بەپێی راگەیێندراوەکە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا كاری جدیی له‌سه‌ر تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی ئه‌و زه‌وییانه كردووه كه تاپۆیان نییه، تاوەکو ئێستا به هه‌زاران پارچه زه‌ویی كارت له شاری هه‌ولێر كراون به تاپۆ و ئێستاش كاركردن له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ تاپۆكردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه كارته‌كان به‌رده‌وامه.
بارزین کەریم، یەکێک لە نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری بە رووداوی گوت، "نزیکەی 10 ساڵ دەبێت چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی گوندی کۆرین، ئێستا ئەو هەواڵە خۆشە کارێکی باشە بۆ خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری، بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە دوای پێدانەوەی تۆماری زەوییەکان یەکسەر رێگەپێدانی دروستکردنی خانووش بدرێت، چونکە هەرچەندە خەڵک کێشەی دارایی هەیە، بەڵام دەرفەتێک دەبێت بۆ دروستکردنی خانوو."
گوندی كۆری له ساڵی 2014 به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسه‌ر رووبه‌ری 1592 دۆنم زەوی، وەکو هاوکارییەک بۆ کرێنشینان بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوون لە 5304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی 1200 لەو خانووانە دابەشکران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.
پاش ئەوەی بە نووسراوی ژمارە (566) لە 31-08-2022 رەزامەندیی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر قەرەبووكردنەوەی زەوییەكانی گوندی كۆری درا، چەند پێشنیازێك بۆ شێوازی ئەو قەرەبووكردنەوانە خرانەڕوو. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندیی سوودمەندان كە خەڵكی كەمدەرامەت و شایستەن، جەختی لەسەر باشترین پێشنیاز کرایەوە، كە شایستەی ئەو هاووڵاتییانە بێت؛ بۆیە نووسراوێکی بە ژمارە (449) لە 11/10/2022 بۆ سەرۆكایەتیی دیوانی لە ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكردەوە كە لە هەمان سنووری گوندی كۆری قەرەبوو بكرێنەوە و رێكەوتی 7/11/2022 بە نووسراوێك ئاماژە بەوە كرا كە مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پێشنیازەكە دەربڕیوە.