نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی "رۆژی یەکگرتنەوە" لە ئەڵمانیا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادکردنەوەی رۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیا دەکات و پیرۆزبایی ئەو رۆژە لە وڵاتەکە دەکات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 5ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له رێوره‌سمى يادى رۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد كه به "رۆژى يه‌كگرتنه‌وه" ناسراوه و له‌لايه‌ن كۆنسوڵخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه له هه‌ولێر، ساز كرا.
وەکو لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى رۆژى نيشتمانى له ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له ئاماده‌كاران و ستافى كۆنسوڵخانه‌ى ئەڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ رێكخستنى چالاكييه‌كه.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆکوه‌زیران و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سايه‌تى و ميوان له پێكهاته جياكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
رۆژی 3ـی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک ئەڵمانیا یادی "رۆژی یەکگرتنەوە" دەکاتەوە کە هاوکات، رۆژی نیشتمانیی وڵاتەکەیە. بیرەوەرییەکە بۆ ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە، کاتێک کۆماری دیموکراتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای رۆژهەڵات) لەگەڵ کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای رۆژئاوا) یەکیان گرتەوە کە لە ساڵی 1945 لێکترازابوون.
پێشتر، لە 9ـی نۆڤەمبەری 1989 دیواری بەرلین کە هەردوو کۆماری ئەڵمانیای لە یەکدی جیادەکردەوە، رووخێندرا. بەڵام یەکگرتنەوەی فەرمی لە 3ـی ئۆکتۆبەری 1990 راگەیێندرا.