ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رادەگەیێنرێت
رووداو دیجیتاڵ
سبەی کاژێر دوو سەرۆک مەسعود بارزانی گوتارێک دەخوێنێتەوە و دواتر ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رادەگەیێنرێت.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 30٪ بۆ 35٪ـی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، بەپێی ئەو دەنگانەی کە جیاکراونەتەوە، ئەم بەربژێرانەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی رێژەیەکی زیاتر دەنگیان بەدەستهێناوە و ئەگەری دەرچوونیان زۆرترە.
بەربژێرەکان ئەمانەن:
سیداد بارزانى
سیروان بارزانى
ئومێد خۆشناو
ئهشواق جاف
چنار سەعد عەبدوڵڵا
ئامینه زیكرى
رێبهر ئهحمهد
عەلی حوسێن
نەوزاد هادی
ساسان عهونى
هێمن ههورامى
عەلى عهونی
شاخەوان عەبدوڵڵا
بڵند ئیسماعیل
دڵشاد شههاب
عەلى تهتهر
ئانۆ جەوهەر
ڤیان سلێمان
ئومێد سهباح
ئاراس حهسۆ میرخان
پشتیوان سادق
سهربهست لهزگین
هیوا ئەحمەد مستەفا
لیزا فەلەکەدین کاکەیی
موحسین گەردی
نهجات عەلى
سەگڤان هالۆ
گوهدار شێخۆ
ئەڤین هروری
نووری شنگالی
ئیسماعیل چهمێ
هیوا گەیلانی
زاگرۆس فەتاح
بەهرام عەریف یاسین
قادر قاچاخ
ئەمڕۆ لە سێیەم رۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتیدا، نزیک کاژێر 19:00 دەنگدان بۆ کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە کۆتاییهات و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان کرا.
هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەشێوەی دەستی بەڕێوەچوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە، جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان نزیکەی 10 کاژێری پێویستە.
کۆنگرەی پارتی بە بەشداریی 1032 ئەندام لە 03-11-2022 دەستیپێکرد، ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆنگرەی 14 رایگەیاند، دەنگەکان لە سێ شوێن جیادەکرێنەوە ئەوەش بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمتردا پرۆسەکە تەواو ببێت، ناوی ئەو بەربژێرانەی لەسەر لاپەڕەی دەنگدانەکە نووسراوە دەخوێندرێنەوە و دەنگەکانیان دەژمێردرێن.
ئەو ئەندامەی کۆنگرە ئاماژەی بەوەش کرد، هەر بەربژێرێک دەتوانێت دوو نوێنەری هەبێت، یەکێکیان لەو شوێنە بێت کە دەنگەکان لە سندووقەکە دەردەهێنرێن و یەکێکیشیان لە بەردەم ئەو تەختەیە دەبێت کە ژمارەی دەنگەکان دەنووسرێن.
لە کۆنگرەکەدا 137 کەس خۆیان بۆ ئەندامێتیی کۆمیتەی ناوەندیی بەربژێر کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەشێکیان کشانەوە و 123 بەربژێر مانەوە.