رۆژنامەکانی هەرێمی کوردستان چۆن باسی رووداوەکەی کەرکووک دەکەن
رووداو- هەولێر
رۆژنامەکانی هەریمی کوردستان لاپەڕەی یەکەمی خۆیان تەرخانکردبوو بە رووداوەکەی دوێنێی شاری کەرکووک و لە رۆژنامەکانی یەکێتی وپارتی جیاوازی رووماڵکردن بەدیدەکرێت.
رۆژنامەکانی پارتی زیاتر جەختیان لەوەکردووەتەوە، کە هێزەکانی پۆلیس لەو هێرشانەدا رۆڵیان هەبوو و بەپێچەوانەوە رۆژنامەکانی یەکێتی باسی رۆڵی هێزی دژە تیرۆر دەکەن.
رۆژنامەی خەبات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژمارەی 4455 ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-12-2013 باس لە رووداوەکەی دوێنێی شاری کەرکووک دەکات و نووسیویەتی:" کەرکووک.. شەڕ و پێکدادان لە نێوان تیرۆریستان و هێزەکانی پۆلیس درێژەی کێشاو دوای نیوەشەوی رابردوو ئەو باڵەخانەیەی تیرۆریستانی تێدا بوو گڕی گرت."
هەروەها رۆژنامەی خەبات باس لە ناردنی هێزیکی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رووداوەکە و نوسیویەتی:" بە پێی هەندێک سەرچاوەش، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە هێزێکی پێشمەرگە بۆ شوێنی شەڕ و پێکدادانەکان رەوانەکراوە".
رۆژنامەی هەولێر لە ژمارەی 1792 ئەمڕۆی خۆیدا نووسیویەتی:" هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی قەزا و ناحیەکان ئەمجارەش بوونەوە قەڵغانی کەرکووک."
بەلام ئەو رۆژنامەیە بە پێچەوانەی رۆژنامەکانی دیکە، کە باس لە ناردنی هێز لە هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخی شاری کەرکووک، لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی خۆیدا لێدوانێکی لە یاوز ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک وەرگرتووە، کە گوتویەتی: "جگە لە پۆلیسی قەزا و ناحییەکان و هێزەکانی ئاسایش، هیچ هێزێکی دیکە توخنی رووداوەکە نەکەوتن و ئەنجامیش لەلایەن ئەو دوو هێزەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری کەرکووک کۆنترۆڵکرایەوە و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریش رزگار کرا."
لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە ژمارەی 6249 تایبەت کراوە بە رووداوەکانی دوێنێی شاری کەرکووک و لە مانشێتی سەرەکی ئەو رۆژنامەیە نووسراوە: "دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی تیرۆریستان دەبنەوە."
رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە ئازاد کردنی 11 هاووڵاتی شاری کەرکووک کردووە، کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بە بارمەتە گیرابوون و نووسیویەتی: "لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی دوینێی شاری کەرکووک شەش کەس شەهید کران و 70 کەسیش بریندار بوون."
هەروەها ئەو رۆژنامەیە لەسەر زاری پارێزگاری کەرکووک نووسیویەتی: "پەلامارەکەی دوێنێی شاری کەرکووک پیلانێکی گەورەی لە پشتەوە بووە و ئەمە یەکەم و دوا پەلاماری تیرۆریستی نابێت لە کەرکووک، بۆیە دەبیت ئێمەش پلانی تۆکمەترمان هەبێت بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە کەرکووک."
پارێزگاری کەرکووک ئاماژەی بە داوا کردنی هیزی دژە تیرۆر کرد لە دەرەوەی پارێزگای کەرکووک و گوتی:" دەسەڵاتی ئێمەیە هەر کات پێویست بکات داوای هێز بکەین و بە هۆی نزیکیشیان لە کەرکووکەوە ئێمە داوای هێزەکانی دژە تیرۆرمان کردووە، ئەگەر ئەو داوایەش لە بەغدا بکەین بە دڵنییاییەوە هاوکاریمان دەکەن"، لە دواییشدا پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، کە "هێزەکانی دژە تیرۆر و پۆلیس بیناکەیان کۆنتڕۆڵکرد."
ژمارەی 1196 ئەمڕۆی رۆژنامەی هاووڵاتی باسی لە دوو کەسی کورد کردووە لە نێو کوژراوە "تیرۆریستەکاندا" و لە مانشێتی لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا نووسیویەتی: "وردەکاری شەڕەکەی کەرکووک، تیرۆریستە کوژراوەکان دوو کوردی تێدایە."
هەر لەسەر ئەو دوو کەسە کوردە کوژراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە رۆژنامەی هاووڵاتی راگەیاندووە: "دوو کەس لە تیرۆریستە کوژراوەکان کوردن بە ناوەکانی(سەڵاحەدین محەممەد و شکار فایەق)، کە کەسی دووەمیان خەڵکی هەڵەبجەیە."
هەروەها ئەو رۆژنامەیەش ئاماژەی بەوە کردووە، کە "هێزی دژە تیرۆر لەسەر داوای پاریزگاری کەرکووک گەیشتوونەتە کەرکووک بۆ رووبەڕووبونەوەی چەکدارەکان، کە بە گوتەی راگەیاندنی یەکێتی، کەسێک لە چەکدارەکان لەناو بینایەکی بەرامبەر بارەگای هەواڵگری مابۆوە."