خۆپیشاندەران رێگای کەڵەک-بەردەڕەش دادەخەن


رووداو- هەولێر

دانیشتووانی کەڵەک دژی دابەشکردنی زەوی بەسەر خەڵکانی دەرەوەی ناحیەکەیان خۆپیشاندانێکیان سازکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتووانی ناحیەی کەڵەک دژی پێدانی زەوی بە خەڵکانی دەرەوەی ناحیەکەیان خۆپیشاندانێکیان سازکرد و رێگای سەرەکی کەڵەک-بەردەڕەشیان داخست.

خالید عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک بە رووداوی راگەیاند، "ئەم خۆپیشاندانە نایاساییە و مۆڵەتییان وەرنەگرتووە". هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەکە رەتیکردەوە زەوی بەسەر خەڵکانی دەرەوەی ناحیەی کەڵەک دابەشکرابێت.

خالید عەزیز لە بارەی داخستنی رێگای سەرەکی کەڵەک- بەردەڕەش رایگەیاند، "هیچ کەسێک مافی گرتنی رێگای نییە".