مەزڵووم عەبدی بۆ نێچیرڤان بارزانی: سوپاس بۆ رۆڵت لە پشتیوانیی کورد و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێكى ياوهرى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە رۆژی پێنجشهممه، 6-2-2026 لە هەولێر بەڕێوەچوو، دوایین پێشهاته مەیدانی و سیاسییەکانی دۆخی سووریا، پرسی کورد لەو وڵاتە و رێككهوتنى حكومهتى سووريا و ههسهده تاوتوێ کران، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "سهرۆک نێچيرڤان بارزانى پشتگیریی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی نێوان لایەنەکان و پاراستنى مافی هەموو پێکهاتەکان و گەلی کورد لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا كردهوه".
لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی پوختەیەکی دەربارەی دۆخی ناوچەکە و گفتوگۆکانی لەگەڵ دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتییەکان خستەڕوو و بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی مافە رەواکانی گەلی کورد و هەوڵەکانيان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان".