ئەمریکا بۆ لێدانی داعش فڕۆکەی B52 بەکاردەهێنێت

رووداو - هەولێر

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا بۆ لێدانی داعش فڕۆکەی بی 52 بەکاردەهێنێت، كە توانای هەڵگرتنی 85 بۆمبی هەیە.

فڕۆکەی B52  بە هەڵمەتبردن و باش لێدانی ئامانجەکان دەناسرێت، توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 32 هەزار کیلۆ بۆمبی هەیە.

بەگوتەی بەرپرسە ئەمریكییەكان "مانگی نیسانی داهاتوو هێرشەكان دەستپێدەكەن و فڕۆكەی جۆر (B52)ش لە شوێنی فڕۆكەی جۆری (B1) دژی داعش لە عێراق و سووریا بەكاردەهێندرێت".

50 ساڵە هێزی ئاسمانی ئەمریكا فڕۆكەی (B52) بەكاردەهێنێت، كە بۆ هەڵدانی بۆمبی ئەتۆمی دروستكراوە و پێیدەڵێن (ستراتوفورتس) و رۆڵێكی باڵای لە شەڕی ڤێتنام، جەنگی كەنداو، ئەفغانستان و شەڕی عێراق هەبووە.

فڕۆكەی جۆری (B 52):

1. هەشت بزوێنەری بەهێزی هەیە.

2. 1.047 كیلۆمەتر لەكاژێرێكدا دەبڕێت.

3 ـ 85 بۆمب هەڵدەگرێت، كە كێشی هەر بۆمبێكیان 225 كگم، هەروەها توانای هەڵگرتنی 12 بۆمبی لەژێر باڵەكانی هەیە و كێشی هەر یەكێكیان 338 كگم.

4 ـ تیمی فڕۆكەكە لە پێنج كەس پێكدێن: فڕۆكەوان، یاریدەدەری فڕۆكەوان، هونەری چەك، هونەری رادار، هونەری چەكی ئەلیكترۆنی.

5 ـ دووری نێوان باڵەكانی 56.4 مەترە (185 پێ).

6 ـ 12.4 مەتر لەسەر زەوی بەرزە (40 پێ)

7 ـ رووبەری باڵەكانی 370 مەتر چوارگۆشەیە

8 ـ قورسایی بەبێ بار 83.250 كگم

11 ـ بە بارەوە 120.000 كگم

لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانیەكان تاوەكو ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 10 هەزار هێرشیان دژی داعش لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە، بەڵام سەرەڕای كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رومادی، پێشبینی دەكرێت كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ دووەم گەورە شاری عێراق و شاری رەققە لە سووریا، كە سەركردایەتی داعش لە خۆدەگرێت، چەند مانگێكی دیكە بخایەنێت.
 
لە كۆی 744 فڕۆكە جۆری B52، 94 ـیان خراونەتە خزمەتی سەربازی، 85 یان لەڕێزەكانی هێزی ئاسمانیە و 9 فڕۆكەشیان یەدەگن.