لە ئەرزەڕووم کەسێک رزگار کرا، کە دوو هەفتە بوو لە نێو بەفردا گیری خواردبوو
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی ساتی رزگارکردنی کەسێكی بڵاوکردەوە کە بەهۆی بەفرەوە لە مەزرای گوندەکەی خۆی لە ئەرزەڕوومی باکووری کوردستان گیری خواردبوو.
وەزارەتەکە شەوی چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، دیمەنی ساتەوەختی رزگارکردنەکەی بڵاوکردەوە، کە کەسێک کە بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە لە مەزرای گوندەکەی خۆی گیری خواردبوو و ماوەی 15 رۆژ بوو هیچ هەواڵێکی لێ نەبیسترابوو، دواتر بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازی رزگارکرا.
لە پۆستەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: "هێلیکۆپتەرەکەمان T-70 کە سەر بە فەرماندەیی فەوجەکانی رزگارکردنی کارمەندانی 135 ـی سەر بە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانە ئەو هاووڵاتییەی رزگار کردووە."
ڤیدیۆی رزگارکردنی پیاوێک لەنێو بەفر لە ئەرزەڕووم؛ وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 15 رۆژ بوو لەنێو کێڵگەکەی خۆی گیریخواردبوو pic.twitter.com/3b0G73w1if
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 6, 2025