وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە ماوەی پشوو درێژ دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ماوەی پشووەکەیان بۆ 5 رۆژی دیکە درێژ کردەوە.
 
رۆژی هەینی، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن."
 
بەپێی بڕیارەکە، پشووەکە لە ڕۆژی یەکشەممە 08-03-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی دووشەممە23-03-2026 بەردەوام دەبێت.
 
لەگەڵ دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، "بۆ پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان؛ قوتابیان و خوێندکاران، لە 01ـی ئادار بۆ 4ـی ئادار پشووی فەرمی دەبێت".
 
لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆدا  ئاماژە بەوە دراوە، بڕیاری پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی، تایبەت و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانیش دەگرێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە کە پشووی فەرمی بەهارەی ساڵانەی ناوەندەکانی خوێندن لە 11-03-2026 تاوەکو 23-03-2026 دەبێت، بەڵام بۆ ئەم ساڵ و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گشتی، پشووەکە لە 8ی مانگەوە دەستپێدەکات.