بەرگریی شارستانیی هەولێر: سیستمی بانکی RT تۆکمەیە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نەماوە
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگر لە ژوورێکی بانکی ئاڕتی لە هەولێر کەوتەوە و دواتر کۆنترۆڵ کرا.
شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە رووداوی گوت: "ئامێرێکی UPS لەنێو باڵەخانەی RT BANK تەقیوە و ئاگر کەوتووەتەوە، هەر زوو سیستمی ئاگرکوژێنەوەی باڵەخانەکە خۆی کۆنترۆڵی کردووە و هیچ زیانێکی نەبووە."
گوتەبێژەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی کە ئاگرەکە هیچ مەترسییەکی نەبووە: "هەندێ دووکەڵ لە ژوورەوە هەبووە و سیستمێکی تۆکمەیان هەیە بەخۆیان، وەکو بانک. سیستمەکە ئیشی کردووە و کوژاندوویەتییەوە."
سەبارەت بە هۆکاری پشت سووتانەکە، شاخەوان سەعید گوتی چاوەڕێی لێکۆڵینەوە دەکەن: "هیچ مەترسییەک لەسەر بانکەکە نەماوە."