تەرمی کەسێک لە رووباری خابووری زاخۆ دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێکی نەناسراو لە ئاوی رووباری خابوور لە زاخۆ دۆزرایەوە.
پۆلیسی ئیدارەی زاخۆ دەڵێت، کە هەواڵەکەیان زانیوە، خێرا چوونەتە شوێنەکە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی داد کردووە.
پۆلیس دەشڵێت، نازانن هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسە چییە، چونکە "جەستەی تێکچووە"، هەربۆیە ماوە پزیشکی داد ئاشکرای بکات.
پۆلیسی زاخۆ پرۆسەی ناسینەوەی ئەو کەسەی دەستپێکردووە، تاوەکو کەسوکاری ئاگادار بکەنەوە.