سەرۆکی گەورەترین پارتی نەرویج لەڕێی رووداو هاوخەمی بۆ ئالان دەردەبڕێت
رووداو - ئۆسلۆ
یوناس گار ستۆره، سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی نه‌رویج واته پارتی كرێكاران، له‌ڕێگه‌ی رووداوه‌وه په‌یامی هاوخه‌می و روانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به كۆچكردنی منداڵه ته‌مه‌ن سێ ساڵه‌كه‌ی كۆبانێ (ئالان كوردی) ده‌رده‌بڕێت.
یوناس گار ستۆره، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی نەرویج، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی وێنەی ئالان رایگەیاند " وێنه‌كه هه‌موومانی هه‌ژاند. پیشانده‌ری قه‌ده‌رێكی دراماتیكییه له منداڵێكی بچووك، كه داهاتووی له‌پێشدابوو. وێنه‌یه‌ك كه باسی بارودۆخی زۆر دژواری كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ربوون له‌سه‌ر ده‌ریا ده‌كات، هه‌روه‌ها چیرۆك و مێژووی كۆبانێش تراژیدیایه‌كی مه‌زنه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌نگیان بینیوه".
لەبارەی ئەوەی نه‌رویج بۆ پێشگیری له رووداوی له‌مجۆره ده‌بێت چیبكات؟ سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی نەرویج گوتی "نه‌رویج كاریگه‌ری راسته‌وخۆی نییه له‌وه‌ی چی له‌نێو ناوچه‌ی جه‌نگدا رووده‌دات. به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت یارمه‌تی و هاوكاری خەڵك بكات تاوەكو لایه‌نه‌كان خۆیان دوور بگرن له تووندوتیژی هاوشێوه‌ی ئه‌م كرده‌وانه".
وێنەی ئالانی خنکاو، کە منداڵە کوردێکی خەڵکی کۆبانێ بوو، کاریگەری و دەنگدانەوەی جیهانی هەبوو و چەندین کەسایەتی جیهانی قسەیان لەبارەوە کرد. ئالان نەك تەنها خۆی، بەڵكو تاكە براكەی و دایكشی لە رووداوەكەدا خنكان و تەنها باوكی سەلامەت دەرچوو.
یوناس گار ستۆره، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانسته سیاسییه‌كانە له ساڵی 2003 تا 2005، سكرتێری گشتیی خاچی سووری نه‌رویجی بووه. ، له ساڵی 2012 تا 2013 وه‌زیری ته‌ندروستی بوو. له ساڵی 2005 تا 2012 پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویجی هه‌بوو. له ساڵی 2014 وه‌ك سه‌رۆكی نوێی پارتی كرێكارانی نه‌رویج هه‌ڵبژێردرا.
ناوبراو ئێستا سه‌رقاڵی رێكخستن و ئاماده‌كاری پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی شار‌و شاره‌وانییه‌كانه كه بڕیاره 14 ی سێپته‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڕای چاودێرانی سیاسی یوناس گار ستۆره زۆرترین چانسی بۆ بوون به سه‌رۆكوه‌زیری داهاتووی نه‌رویج هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 2017 دا.