ڤیدیۆ.. بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە دهۆک ئۆتۆمبێلێک گڕدەگرێت
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو شاری دهۆک، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکیان گڕی گرت و بەتەواوی سووتا.
نەقیب رێبەر عیزەدین، ئەفسەری هاتووچۆ لە بەشی پۆلیسی ناوشار بە رووداوی راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی گڕی گرتووە لە جۆری بی ئێم دەبلیو بووە، و "نزیکەی 100 مەتر بە ئاگرەوە رۆیشتووە".
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە، ئەو نەقیبەی هاتووچۆ بە رووداوی گوت، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گوێزراونەتەوە. گوتیشی "برینەکانیان سووکە".
پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ زانینی هۆکاری تەواوەتیی رووداوەکە.