کەشناسی هەرێمی کوردستان: بەفربارین دەستپێدەکات
رووداو - هه‌ولێر
كه‌شناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە به‌رەبه‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ده‌بارێت و چاوه‌ڕێده‌كرێت سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش بگرێته‌وه.
فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاند، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌پێی ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌به‌رده‌ستدابوون، پێشبینیده‌كرا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارین باشووری کوردستان بگرێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌شناسی گوتی "ئێستا هه‌ست به‌و كاریگه‌رییه ده‌كرێت كه نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك رووی له هه‌رێمی کوردستان كردووه و خێرایی با و بڕی هه‌ور له ئاسمان زیادیكردووه، کە نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه بارانبارین له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌ستپێده‌كات".
فازڵ ئیبراهیم دەڵێت، بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌مشه‌ودا، له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممەوە بارسته هه‌وایه‌كی سارد رووده‌كاته ناوچه‌كه، به‌ڕاده‌یه‌ك پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زن، ئه‌و دابه‌زینه‌ش واده‌كات شێوه‌ی دابارین بۆ به‌فربارین بگۆڕێت.
بەپێی پێشبینی کەشناسی، لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر دەبارێت و سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش دەگرێته‌وه.
فازل ئیبراهیم ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌و بارسته‌هه‌وا سارد‌ە سه‌رچاوه‌كه‌ی بارسته‌هه‌وای ئه‌وروپایه و له‌گه‌ڵیشیدا نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ناوه‌ڕاست كه راده‌ی شێ تێیدا كا‌رده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
داڕشتنەوە: حەکیم داود