بەرپرسانی پۆڵۆنیا باسی دەوڵەتی کوردی دەکەن
رووداو- پۆڵۆنیا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆلۆنییا و سیناتۆرێکی ئەو وڵاتە پێیان وایە کاتی ئەوە هاتووە کوردستان هاوشێوەی کۆسۆڤۆ و هەندێ وڵاتی دیکەی یەکێتی سۆڤێتی جاران ببێتە دەوڵەت.
هەر یەک لە ستیڤان نییی شۆفسکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆڵۆنییا و ماچەی گرۆبسکی، سیناتۆری پۆڵۆنی ئامادەی پاڵپشتین بۆ بوونی کوردستان بە دەوڵەت.
بەرپرسانی پۆڵۆنییا، هەرێمی کوردستان و گەلی کورد، بە هاوشێوەی گەلی پۆڵۆنی وەسف دەکەن، بەو پێیەیەی لە رابردوودا وەکو یەک رووبەڕووی نەهامەتی بوونەتەوە لە ژێر دەستی داگیرکەران، ستیڤان نییی شۆۆفسکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆڵۆنییا زانییاری تەواوی لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردو هەڵەبجەو جینۆساییدی گەلی کورد هەیە، هەر لە دەسپێکی قسەکانیدا باسی شۆرشی کوردی کرد بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی لە شەستەکانی سەدەی رابردوو، تاوەکو شکستهێنانی شۆرش و دووبارە سەرهەڵدان.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی پۆلۆنییا بۆ رووداو دەڵێ "کاتی ئەوە هاتووە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی خۆی وەرگرێت، بەڵام بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەگەڵ حکومەتی بەغدا"، دەشڵێ پێویستە یەکێتی ئەوروپاش رەزامەندی بە دەوڵەتبوونی کوردستان بدات، نیی شۆفسکی دەشڵیت هەرکاتێک پرۆژەی بە دەوڵەتبوونی کوردستان بێتە پەرلەمان ئەوا دەنگی بۆ دەدەم.
ماچەی گرۆبسکی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیناتی پۆڵۆنییا بوونی پەیوەندییەکی بەهێزی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە باش دەزانێت،بۆ بەدەوڵەتبوونی کوردستانیش دەڵێ، "بۆ کوردەکانی تورکیا ناتوانیین پشتگیرییان بکەین و داوا بکەین سەربەخۆیی خۆیان وەربگرن، چونکە تورکیا لە هاوپەیمانی ناتۆیە، بەڵام پۆلۆنییا پشتگیری تەواو لە کوردانی ئێران و عێراق و سوریا دەکات بۆ گەشتن بە مافی رەوای خۆیان، ئەویش ئاواتەکەیانە کە دەوڵەتی کوردییە".
بەرپرسانی پۆڵۆنییا لە چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانن، بۆ ئەوەی رەزامەندی بداتە کۆمپانییا پۆڵۆنییەکان تاوەکو کاری وەبەرهێنان لە کوردستان ئەنجامبدەن، وەک خۆیان دەڵێن پەیوەندییەکانییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نییە، هەرچەندە کونسولخانەی وڵاتەکەیان لەهەولێرەو حکومەتی کوردستانیش نوێنەرایەتی لە پۆلۆنییا هەیە، بۆ بەهێزبوونی پەیوەندی نێوان هەردوولا بەرپرسانی پۆلۆنییا ئامادەن بێنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دیدارو چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.