لیژنەی ئافرەتان: بەهۆی یاساکانەوە پرسی ئافره‌ت لە کوردستان پێشكه‌وتنی باشی به خۆیه‌وه دیوه
رووداو - هەولێر
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان بە بۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتانەوە رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەو یاسا و رێسایانەی لە هەرێمی کوردستان دەرچوون، پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به خۆیه‌وه دیوه.
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان، رایگەیاند:"جێگه‌ی باس و ئاماژه‌پێكردنه كه ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی ده‌رکراون یان هه‌مواركراون له خوله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مووی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان و خێزاندا بوون، به‌هۆیانه‌وه پرسی ئافره‌ت پێشكه‌وتنی باش و به‌رچاوی به خۆیه‌وه دیوه و وایكردووه كه ئافره‌ت له كوردستان ڕۆڵی باش و به‌رچاوی هه‌بێت و جیاواز و پێشه‌نگتر بێت به به‌راورد به زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه".
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان دەشڵێت، له‌پێناو زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان، كار ده‌كه‌ن بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كاندا".
لیژنەکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، جه‌خت دەکەنەوە له‌سه‌ر بایه‌خدان به یه‌كه‌كانی یه‌كسانیی رەگەزی و جێبه‌جیكردنی به‌رنامه‌كانیان له وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت. رێزگرتن و پابه‌ندبوون به رای جیاواز و رۆحی پێكه‌وه‌یی و یه‌كتر قبوڵكردن بەشێکی دیکەی خواستەکانیان دەبێت.
لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت داواش دەکەن، "دۆزی ڕه‌وای ئافره‌تان له ململانێى سیاسی و بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه كه‌سی بەدوور بگیردرێت. له ده‌سته‌واژه‌ی تووندوتیژی و ناوزڕاندن و گوتاری هه‌ره‌شه‌ئامێز دووربکەونەوە، چه‌مكه‌كانی ڕێزگرتن و پاراستنی شكۆی ئافره‌ت و سزادانی سه‌رپێچیكاران به‌پێى یاسا جێگیر بکرێن".
لیژنەکەی پەرلەمان باس لەوە دەکات، کار دەکات بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام و گشت ئایینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تی پرسی ئافره‌ت و خێزان.
لیژنەکە هه‌وڵ دەدەن بۆ "كاراكردنی ڕۆڵی داواكاری گشتی له ڕوانینى كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و قسه‌كردن و وه‌رگرتنی بڕیاری یاسایی له‌باره‌یانه‌وه." داواشکراوە گوتاربێژان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافەوە پابەند بن و چالاكڤانانی بواری ئافره‌تان به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ڕێكخراوه‌كانیانەوە پابەند. هەروەها جه‌خت دەکەنەوە کە له هاوكار و كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له بواری راگەیاندندا هەبێت.