درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنرا
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکنێرا و کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، درۆنەکە جەنگیی بووە و لە نزیک گردجووتیار لە نزیک عەنکاوە کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە نیوەرۆی ئەمڕۆ، ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە رووداوی راگەیاند، دوو درۆن كەوتوونەتە خوارەوە، یەكێکیان لە نزیک باڵەخانەی چاودێریی كۆمەڵایەتی كەوتووە و ئەوەی دیکەیشیان نزیک لە شوقەکانی گوندی وەردە بووە.
درۆنەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام بە گوتەی قایمقامی چۆمان، زیانی مادی بەر بینای چاودێریی کۆمەڵایەتی کەوتووە.