ئومێد خۆشناو: کارمەندێکی ئاسایشی فرۆکەخانەی هەولێر شەهید بوو

رووداو - دیجیتاڵ
 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کارمەندێکی ئاسایشی فرۆکەخانەکە شەهید بووە و سێ کەسیش بریندارن.
 
رۆژی یەکشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، "بەداخەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر کارمەندێکی ئاسایشی فڕۆکەخانە شەهید بووە و سێ کارمەندی دیکەش بریندارن."
 
ئومێد خۆشناو گوتی: "ئەو کارمەندەی ئاسایش کە شەهید بووە، ناوی وڵات تاهیرە."
 
شەوی رابردوو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە چەندین هێرش کرانە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵام هێرشەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریییەوە تێکشکێندران. 
 
پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو بە 10 درۆن هێرشکراوەتە سەر شاری هەولێر.