دوو درۆن لە قەزای چۆمان کەوتنە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە رووداوی راگەیاند، دوو درۆن كەوتوونەتە خوارەوە، یەكێکیان لە نزیک باڵەخانەی چاودێریی كۆمەڵایەتی كەوتووە و ئەوەی دیکەیشیان نزیک لە شووقەکانی گوندی وەردە بووە.
قایمقامی چۆمان دەلێت، درۆنەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر بینای چاودێریی کۆمەڵایەتی کەوتووە.
کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان لە قەزای چۆمان لە کاتێکدایە، شەوی پێنجشەممە درۆنێک لە شاری سۆران کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.