ژمارەی سەربازەکانی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان مردن بۆ 12 کەس بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بە گازی میسان مردوون، بۆ 12 سەرباز بەرزبووەوە.
ئێوارەی رۆژی 6ی تەممووزی 2025 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەێیندراوێکدا مردنی 5 سەربازی هێزەکانی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەممووز، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوی دووەمیدا گوتی، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 8 سەرباز بەرزبووەتەوە.
وەزارەتەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێیەمین راگەیێندراویدا ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان مردن، بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.