ئەو ژنەی لە رووها لەلایەن هاوژینە کۆنەکەیەوە تەقەی لێکرابوو، گیانی لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، ژنێک بەناوی ئەسما کالەندەرلی رۆژی یەکشەممە 06-08-2023 لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە لە شارۆچکەی وێرەکی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان روویدا. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، ئەسما و موراد کە پێشتر لە دادگە جیابوونەتەوە، لە شەقامی ئەتاتورک لە سوێرەک لێیان بووەتە دەمەقاڵێ؛ دواتر مورات بە دەمانچە تەقەی لە ئەسما کردووە و رایکردووە. ئەسما کە بە سەختی بریندار بووە، لەلایەن تیمی تەندروستییەوە گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی سوێرەک، دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 
پۆلیس بکوژی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکراوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی پلاتفۆرمی (تاوانی دژ بە ژنان دەوەستێنین) کە رۆژی 04-08-2023 بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی تەممووزی 2023 لە باكووری كوردستان و تورکیادا  25 ژن لەلایەن پیاوانەوە كوژران و 9 ژنی دیكەش بەشێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.