فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆچوونیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان جیاوازە
رووداو - بەغدا
بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان و کێشەکان لە بەغدا، رەنگە ئەو هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا ئەنجامنەدرێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بۆچوونیان لەسەر هەڵبژاردنەکە جیاوازە.
ره‌وتی حیكمه پشكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێدراوه و، هه‌وڵێكی زۆریان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
محەممەد حوسام، سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه دەڵێ "پێموایه کات تاوەکو هه‌ڵبژاردن ماوە بۆ ئه‌وه‌ی كێشه سیاسییەکان له‌نێوان حیزب و لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی هه‌موان له‌هه‌ڵبژاردندا، به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئاسایی بێت".
پارتی 25 په‌رله‌مانتاری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه، پێیان وایه هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش ناكرێت.
عه‌ره‌فات كه‌رەم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ "زۆر ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، چونكه بارودۆخی سیاسی، سه‌ربازی و هەرێمی هاوكار نین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت".
په‌رله‌مانتارێکی یەکگرتووش رای وایە گشت‌پرسیی باشووری كوردستان، به‌رپرسانی عێراقی تووشی شۆك كردووە. جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو دەڵێ "یه‌كگرتوو خۆی حازر نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قسه‌یه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوەکو ئێستا له به‌غدا رێكنه‌كه‌وتووین و پێویسته بوونی ئێمه له‌به‌غدا به‌هێز بێت".
بڕیار وایه له مانگی نیسانی ساڵی 2018ـدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ ئاماده‌كاریێكی بۆ نه‌كراوه.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار