لە سلێمانی لەسەر خراپ بەکارهێنانی سناپچات دوو کەس دەستگیردەکرێن
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی کەسێک سکاڵای لەدژی ئەکاونتێکی سناپچات تۆمارکرد کە "هەڕەشەی لێدەکات و پارەی لێوەردەگرێت"، لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە دوو کەس دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، دەست بەسەر ئەو بڕە پارەیەشدا گیراوە کە دوو تۆمەتبارەکە لە کەسی سکاڵاکاریان وەرگرتبوو، دوو تۆمەتبارەکەش کە تەمەنیان 15 و 19 ساڵە، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوە نەکراوە کە ئەو دوو کەسە بە ناوەکانی [ش. س. ع] و [د. ک. ع] بە چ شێوەیەک هەڕەشەیان لە سکاڵاکار کردووە و لەسەر چی پارەیان لێوەرگرتووە.