نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەممار حەکیم کرد. دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر- بەغدایان تاوتوێ کرد.
رۆژی سێشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، "دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی سیاسیی وڵات، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کردەوە. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە "تەبایی و هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات زۆر گرنگە."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێز سەید عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌بايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، كرده‌وه.