پارتی و یەکێتی جەخت لە کۆکردنەوەی توانای لایەنەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
دوای پێنج کاژێر، کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆتاییهات. لە راگەیێندراوی هاوبەشی هەردوولادا هاتووە، "ههردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوە کارکردن و، پێویستیى كۆكردنهوهی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان."
وەکو لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیروگرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان.
له تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، جهخت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومهتی ههرێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته داراییهكان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا؛ ئەمەش بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی.
بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا زۆر بە راشکاوانە لەسەر چەندین بابەت قسەیان کردووە، لەوانە باسی بایکۆتی مامۆستایان، مووچە، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، دۆخی خزمەتگوزاری و چەندین پرسی دیکەیش.

دەقی راگهیێندراوی كۆبوونهوهی هاوبهشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان:
ئهمڕۆ، سێشەممە 07-11-2023، له بارهگای مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام كۆبوونهوهی هاوبهشی نێوان یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئهنجامدرا.
له كۆبوونهوهكهدا بارودۆخی هەرێمى کوردستان و عێراق بەتایبەتى و، ڕەوشى هەستیارى ناوچەکە بە گشتى گفتوگۆیان له بارهوه كرا.
ههردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن و، پێویستى كۆكردنهوهی هێز و تواناى سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ پاراستنی قهوارهی ههرێمی كوردستان و، داڕشتنى ستراتیژیەتێکى هاوبەش کە گونجاوبێت لەگەڵ رەوتى رووداو و گۆڕانکارییەکانى قۆناغهكه و، رووبەڕووبوونەوەى ئاڵنگاریەکان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاراستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان.
له تهوهرێكی دیكهی كۆبوونهوهكهدا، جهخت له پاڵپشتیكردنی هەنگاوەکانى حكومهتی ههرێمی كوردستان کرایەوە بۆ دابینكردنی شایسته داراییهكان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دەستوورى هەمیشەى عێراقدا.
لە کۆتاییدا، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئالیەتێکى گونجاو دیاریکرا. شایەنى ئاماژەیە کۆبوونەوەکە لە کەشێکى ئارام و ئیجابیدا بەڕێوەچوو.
یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان
07-11-2023