هەسەدە ناسنامەی 63 شەڕڤانی بڵاوکردەوە بەمدواییە لە شەڕدا گیانیان لەدەستداوە


رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ناسنامەی 63 شەڕڤانی بڵاوکردەوە کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2026 و لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لە دێرەزوور، رەققە، حەسەکە و ناوچەکانی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەسەدە، ئەو شەڕ و پێکدادانانە لەنێوان 3 بۆ 28ـی کانوونی دووەمی 2026 لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا روویانداوە. هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە شەڕڤانەکانیان بەرپەرچی هێرشی زەوینی، تۆپباران و بۆردوومانی درۆنەکانیان داوەتەوە و لەو پێناوەدا ژمارەیەک فەرماندە و شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.
 
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر شەڕی میحوەری (عالیە - مەکمەن) لە رۆژئاوای حەسەکە، کە تێیدا چوار شەڕڤان بە ناوەکانی (هۆگر دێرک، جیاگەر ئەرغەنی، رێبەر عەگید و عەگید حەسەکە) لە نێوان 17 بۆ 20ـی کانوونی دووەم شەڕێکی سەختیان کردووە و یەکێکیان بە ناوی "هۆگر دێرک" خۆی بە زرێپۆشێکی سوپای عەرەبی سووریادا تەقاندووەتەوە.
 
ئەو شەڕڤانانەی گیانیان لەدەستداوە، زۆربەیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، لەوانە 41 کەسیان خەڵکی کۆبانێن. 7یان خەڵکی عەفرینن، شەشیان خەڵکی قامشلۆن و پێنجیان خەڵکی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستانن.
 
15 لەو شەڕڤانانە لە رەققە، 13 لە دێرەزوور، 6 لە کۆبانێ، چوار لە کەسراتی رەققە، سێ لە مەسکەنە، سێ لە چل ئاغا، 3 لە تەبقە، یەک لە دێر حافر، یەک لە قامشلۆ گیانیان لە دەستداوە.
 
لەو 63 شەڕڤانەی گیانیان لەدەستداوە، 9یان شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، دووانیان لە یەکینەکانی دژەتیرۆر و ئەوانی دیکەش سەر بە یەپەگە و هێزەکانی سووریای دیموکراتن.
 
ناسنامە و زانیاریی شەڕڤانە شەهیدەکان:
 
1. مزگین ژیان
ناوی راستەقینە: شوکران یڵدز
شوێنی لەدایکبوون: ئیزمیر
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کۆبانێ - 26-01-2026
 
2. کەمال قۆسەر
ناوی راستەقینە: فەرید ئابی
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کۆبانێ - 26-01-2026
 
3. حەمی تفشۆ
ناوی راستەقینە: ئەحمەد حەجی
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: قامشلۆ - 05-01-2026
 
4. موردم گرێ سپی
ناوی راستەقینە: ئیسحاق ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: گرێ سپی
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 18-01-2026
 
5. دەمهات
ناوی راستەقینە: حوسێن شێخۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 03-01-2026
 
6. شەڕڤان سەرێ کانی
ناوی راستەقینە: سلێمان محەممەد
شوێنی لەدایکبوون: سرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 18-01-2026
 
7. مەحموود کۆبانێ
ناوی راستەقینە: محەممەد بەکر
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کۆبانێ - 26-01-2026
 
8. مەزڵووم کۆبانێ
ناوی راستەقینە: مەحموود ساڵح موسلیم
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 18-01-2026
 
9. شەرفان
ناوی راستەقینە: فەرید بەکر
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کێڵگەی سەورە - 18-01-2026
 
10. بەرخودان عامودا
ناوی راستەقینە: فارس عیسا
شوێنی لەدایکبوون: عامودا
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 17-01-2026
 
11. نمر قامشلۆ
ناوی راستەقینە: مەحموود محەممەد
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: چل ئاغا - 25-01-2026
 
12. پیرهات عامودا
ناوی راستەقینە: محەممەد کۆسە
شوێنی لەدایکبوون: عامودا
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 17-01-2026
 
13. چەکدار قامشلۆ
ناوی راستەقینە: محەممەد سەعدوون
شوێنی لەدایکبوون: تەل حەمیس
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 17-01-2026
 
14. دەڤریم هەرکۆل
ناوی راستەقینە: وەلید عوسمان
شوێنی لەدایکبوون: تەل مەعرووف
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: چل ئاغا - 27-01-2026
 
15. کاوەر بۆتان
ناوی راستەقینە: خالید حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: دەرباسیە
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 17-01-2026
 
16. ئیڤان دێرک
ناوی راستەقینە: عەلی ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: تەل ئەسوەد
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 19-01-2026
 
17. شڤان مەستی
ناوی راستەقینە: شڤان مەستی
شوێنی لەدایکبوون: سەرێ کانی
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 17-01-2026
 
18. دڵشێر قەرەبابا
ناوی راستەقینە: عومەر هیرۆ
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: تەبقە - 18-01-2026
 
19. عەلی شێر
ناوی راستەقینە: عیماد بەرهۆ
شوێنی لەدایکبوون: رەجم حەرباوی
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێر حافر - 17-01-2026
 
20. زوهێر خانی
ناوی راستەقینە: رۆمان ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: تەل تەویل
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 19-01-2026
 
21. دڵسۆز عامودا
ناوی راستەقینە: ئەحمەد حوسێن
شوێنی لەدایکبوون: عامودا
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 17-01-2026
 
22. دیار عەرەب
ناوی راستەقینە: عامر هیلال ئەلحاج
شوێنی لەدایکبوون: جەب حەمەد شلال
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: زرکان - 22-01-2026
 
23. فورات مامیت
ناوی راستەقینە: حەمادە محەممەد حاجی خەلیل
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
24. میتان وڵات
ناوی راستەقینە: حەسەن حاجی
شوێنی لەدایکبوون: گرکێ لەگێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
25. مەزلووم گرکێ لەگێ
ناوی راستەقینە: ئالان عومەر
شوێنی لەدایکبوون: گرکێ لەگێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: تەل کۆچەر - 20-01-2026
 
26. قەهرەمان خەلیل
ناوی راستەقینە: ئازاد خەلیل
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: تەبقە - 18-01-2026
 
27. ئارمانج دەرباسیە
ناوی راستەقینە: ئارمانج عەباس
شوێنی لەدایکبوون: دەرباسیە
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
28. هاروون عەقرەب
ناوی راستەقینە: ئەحمەد مستەفا
شوێنی لەدایکبوون: بلوریان
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: سرین - 20-01-2026
 
29. مەحموود حەج خەلیل
ناوی راستەقینە: مەحموود حەج خەلیل
شوێنی لەدایکبوون: عەین عیسا
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: جەلەبیە - 28-01-2026
 
30. ئاندۆک عەلی (YAT)
ناوی راستەقینە: جوان تەڵعەت عەلی
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
31. عاکیف کۆبانێ (YAT)
ناوی راستەقینە: ئەحمەد خەلیل رەشید
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
32. ئامارا جیجەک
 
ناوی راستەقینە: مەروا عەباس
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
33. ئاکرێن زاب
ناوی راستەقینە: هلز حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: دێرک
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کێڵگەی سەورە - 17-01-2026
 
34. شیار کۆبانێ
ناوی راستەقینە: وائیل بۆزۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کۆبانێ - 25-01-2026
 
35. باران ئیلجاغ
ناوی راستەقینە: مستەفا مەعمی
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کۆبانێ - 25-01-2026
 
36. قەهرەمان کۆبانێ
ناوی راستەقینە: دجوار شێخۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: مەسکەنە - 17-01-2026
 
37. خەیاڵ کۆبانێ
 
ناوی راستەقینە: حەنیفی ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: مەسکەنە - 17-01-2026
 
38. جیا کەرکێ لەکی
ناوی راستەقینە: حەسەن ئیبراهیم
شوێنی لەدایکبوون: کەرکێ لەکی
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کەسرات - 18-01-2026
 
39. دڵبرین
ناوی راستەقینە: ئەحمەد خدر
شوێنی لەدایکبوون: عامودا
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کەسرات - 18-01-2026
 
40. ملیتان رۆژئاڤا
دایک و باوک: عەبیر - ئەمین
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کەسرات - 17-01-2026
 
41. مەزلووم عەفرین
ناوی راستەقینە: محەممەد جاسم
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کێڵگەی سەورە - 20-01-2026
 
42. حەقی ئازاد
ناوی راستەقینە: تەڵعەت ئایدن
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: تەبقە - 18-01-2026
 
43. عەگید جەمال
ناوی راستەقینە: موسعەب محەممەد
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 20-01-2026
 
44. بروسک حەفتانین
ناوی راستەقینە: دەلیل ئەڵکاتمش
شوێنی لەدایکبوون: روها (ئورفا)
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: چل ئاغا - 26-01-2026
 
45. سیاجین
ناوی راستەقینە: دیالا کۆرۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
46. ئاگری زاگرۆس
ناوی راستەقینە: زەینەب عەتۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
47. گیڤارا کۆبانێ
ناوی راستەقینە: دیار مەحموود
شوێنی لەدایکبوون: دیمەشق
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور - 18-01-2026
 
48. کەنداڵ کورتەک
ناوی راستەقینە: محەممەد ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: رەققە
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: کۆبانێ، جەلەبیە - 25-01-2026
 
49. دەستان قەرەکەول
ناوی راستەقینە: خاتوون عومەر
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رێگەی ئەبیەز - 16-01-2026
 
50. رۆشەن زانا عەفرین
ناوی راستەقینە: رۆشەن ئیبراهیم
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
51. ڤیان جودی
ناوی راستەقینە: سارە حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: سرین - 21-01-2026
 
52. ستێرک رۆژهات
ناوی راستەقینە: نەسرین خەلیل
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: دێرەزوور، هەجین - 18-01-2026
 
53. جیاگەر ئارمانج
 
ناوی راستەقینە: یەزەن محەممەد
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە، کەسرات - 17-01-2026
 
54. دیار قامشلۆ
ناوی راستەقینە: جوان سوبحی
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رێگەی M4 - 18-01-2026
 
55. دڵشێر قامشلۆ
ناوی راستەقینە: ئیبراهیم محەممەد
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: مەسکەنە - 18-01-2026
 
56. شێروان شێراوا
ناوی راستەقینە: حەسەن عەلی
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
57. رۆژهات قامشلۆ
ناوی راستەقینە: میتان حوسێن
شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: رەققە - 18-01-2026
 
58. کارکەر قامشلۆ
ناوی راستەقینە: حەسەن مەلا حەسەن
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
شوێن و رێککەوتی شەهیدبوون: عەین عیسا - 19-01-2026
 
شەهیدانی میحوەری (عالیە - مەکمەن) لە شەڕی 17 بۆ 20ـی کانوونی دووەم:
59. هۆگر دێرک (چالاکیی فیدایی کردووە)
60. جیاگەر ئەرغەنی
61. رێبەر عەگید
62. عەگید حەسەکە