ژنێکی هەڵەبجە دەبێتە دایک و باوک بۆ براکانی و دەیانکاتە دکتۆر و مامۆستا
رووداو دیجیتاڵ
گەشاوە موراد، ئافرەتێکی سەرکەتووی هەڵەبجەیە، تەمەنی 12 ساڵان بووە کاتێک لە کیمیابارانی هەڵەبجە دایک و باوک و خوشکێکی شەهید بوون.
خۆی و خوشکێک و چوار برای ماونەتەوە، بڕیاریداوە خەمی خوشک و براکانی هەڵبگرێت؛ ببێتە دایک، باوک و خوشک، پەروەردە و بەخێویان بکات.
ئێستا هەر چوار براکەی گەشاوە دکتۆر و مامۆستان، خوشکەکەی لەگەڵ هاوژینەکەیەتی.
گەشاوە دەڵێت، ئەو کاتەی بڕیارمدا خەمی خوشک و براکانم هەڵبگرم بیرم لەلای ژیانی کچێنیی خۆم نەبوو، بڕیارمدا دروستیان بکەمەوە و پێیانبگەیێنم.
چیرۆکی گەشاوە یەکێک لە چیرۆکە سەرکەوتووەکانی ژنی کوردە. ئەو پاش هەمووان دەستی بەخوێندن کردووە، بەهۆی زیرەکیی بە خێرایی قۆناخەکانی بڕیوە، دواتر پەیمانگەی کۆمپیوتەری تەواوکردووە، لە پەیمانگە برا بچووکەکەی مامۆستا و هەم بەڕێوەبەری بووە، گەشاوە بەو بەشە لە چیرۆکی ژیانی دەگەشێتەوە.