سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە فوئاد حوسێن دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوژینی د. فوئاد حوسێن، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "زۆر خەمبار بووم."
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و رایگەیاند، "لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم."
دوێنێ یەکشەممە، 07-04-2024، کارۆلینا مۆنتیسۆری، هاوژینی د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆچی دواییکرد.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هاوژینی دکتۆر فواد حوسێن
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێزم کاک دکتۆر فواد حوسێن
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینتان (خاتوو کارۆلینا مۆنتیسۆری) زۆر خەمبار بووم. لەم کۆست و بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمی ئێوە و خانەوادەکەتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو کارۆلینا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی