سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەست ئاشتی، ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بهێنێت

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت".
 
سەرۆک بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامەکەی بڵاوکردەوە.
 
سەرۆک بارزانی هەروەها دەڵێت، "[ئاگربەستەکە] ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە. بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ".
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەکاتی هەولێر، ئەمریکا و ئێران ئاگربەستێکی دوو هەفتەییان راگەیاند.
 
بڕیارە لەو دوو هەفتەیەدا، کار بکەن بۆ رێککەوتنێکی یەکجاری لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.