مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات


رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دانیێل کرێبەر، باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و تەواوی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی.
 
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
 
لە تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆدا، هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کردەوە.