لە دهۆک گۆڕستانێکی جیاواز دۆزراوەیەوە

  رووداو - دهۆک 

لە پارێزگای دهۆک لە شوێنێکی شوێنەواریدا گۆڕاستانێکی دێرین دۆزراوەتەوە، شێوازی ئەو گۆڕانەی لە گۆڕستانەکەدان لە چاو ئەو گۆڕانەی تاوەکو ئێستا دۆزراونەتەوە جیاوازە.

لە گۆڕستانە کۆنەکەدا مردووەکان بەشێوازێکی رێکوپێک نەنێژراون، بەڵام هەر مردوویەک لە نێو تابووتێکی لە قوڕ دروستکراو نێژراوە.

لەبەرئەوەی مێژوو و سەردەمی ئەو گۆڕانە نەزاندراوە، تیمێکی لێکۆڵەرەوە لەگەڵ تیمێکی مرۆڤناسی بیانی هاتوون بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو گۆڕانە بکەن.