پۆلیسی هەولێر بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت

رووداو - هەولێر 

پۆلیسی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و لە ڤیدیۆکەدا کەسێک دەردەکەوێت کە پۆلیسی هەولێر بەدوایدا دەگەڕێت.


رۆژی پێنجشەممە 8-12-2016 پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتەڤیدیۆیەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەرکەسێک زانیارى دەربارەى ئەم کەسە هەیە کە داواکراوە لە پۆلیس بە زووترین کات ئاگادارمانکاتەوە".

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکدا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "ئەوکەسە لەلایەن پۆلیسەوە داواکراوە و تۆمەتبارە، دواجاریش لە کامێراکانی چاودێری لەڕێگەی نێوان کەرکووک - هەولێر بینراوە".

لەبارەی چۆنیەتی ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر دەڵێت "هاونیشتمانیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەژمارەکانى (07503158695 - 07504640032)"