پشووی خوێندن لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان راگەیێندرا

رووداو دیجیتاڵ
 
لە شەش پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی بارینی بەفر و ناجێگیریی رەوشی کەشوهەواوە، لە قوتابخانەکان کرایە پشوو. 
 
ئەمڕۆ هەینی  نۆی کانوونی دووەمی  2026 لە پارێزگاکانی چەولیگ، خارپێت، جۆلەمێرگ، دێرسم، مەڵەتی و مووش ـی باکووری کوردستان، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە قوتابخانەکان داخران. 
 
لەو پارێزگایانەی کە پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی حکومەتی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیان، ناچنە سەر کار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێ.
 
نزیکەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفربارین بەشێكی زۆری پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، دوای بەفرەکەش سەرما و سۆڵە دەستیپێکردووە و رێگەی سەدان گوند داخراون و ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان سەخت بووە.