نێچیرڤان بارزانی و کۆنسووڵی ئەمریکا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت کردەوە.
رۆژی دووشەممە (9-2-2026)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گوێندەلن گرین، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کران."
هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ کرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە دۆخی سووریا و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/2/9 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خاتوو گويندهلن گرين، کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی لێکگەیشتن و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارهکهدا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ، خرانە بەر باس. هەردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگیی سهرخستنی پرۆسهی سیاسی و پاراستنی سەقامگیریی سیاسی له وڵات.
دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئەمهریکا بوو.