پەیامنێری رووداو: بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی دا


رووداو دیجیتاڵ

هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە پەیامنێری رووداوی رایگەیاند، بڕیارەکە دراوە و تەنیا ئەوە ماوە لە بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێک بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بچێت بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رۆژی 27ـی کانوونی دووەمی 2026 رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکەوە رەوانەی بەغدا کرا.
 
چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
 
رۆژی 05-02-2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 120 ملیاری دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی کانوونی دووەم بەشێوەی کاش خستەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.