ژمارەی دانیشتووانی باکووری کوردستان زیادیکردووە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی نوێترین ئامار، ژمارەی دانیشتووانی 25 پارێزگاکەی باکووری کوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 15 ملیۆن کەس، بەوەش 66 هەزار 863 کەس زیادیکردووە، پارێزگاکانی دیلۆک، رووها و ئامەد زۆرترین زیادبوونی دانیشتووانیان تۆمارکردووە، لە بەرامبەریشدا لە چەند پارێزگایەک وەک ئاگری و ئەرزەڕۆم ژمارەی دانیشتووان کەمیکردووە.
بەپێی داتای دامەزراوەی ئاماری تورکیا کە رۆژی دووشەممە، 9-2-2026، بڵاویکردوەتەوە، کۆی گشتیی دانیشتووانی تورکیا بۆ 86 ملیۆن و 92 هەزار و 168 کەس بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیە 15 ملیۆن و 579 هەزار و 156 کەس لە باکووری کوردستان دەژین. ئامارەکان بەراوردکارییەک لەنێوان ساڵی 2024 و کۆتایی ساڵی 2025 نیشان دەدەن.
دیلۆک و رووها؛ زۆرترین گەشەی دانیشتووان
پارێزگای دیلۆک لە پلەی یەکەمی ئەو پارێزگایانە دێت کە زۆرترین زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی تێدا تۆمارکراوە؛ ژمارەی دانیشتووانی لە دوو ملیۆن و 193 هەزارەوە بۆ دوو ملیۆن و 222 هەزار کەس بەرزبووەتەوە (زیاتر لە 29 هەزار کەس زیادیکردووە). دوای ئەویش پارێزگای رووها دێت کە 28 هەزار کەس زیادیکردووە و ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 265 هەزار کەس.
ئامەد و پارێزگاکانی دیکە
ئامەد گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و 18 هەزار کەس زیادیکردووە، بەوەش کۆی ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 852 هەزار و 356 کەس؛ هەروەها پارێزگاکانی وەک مەرەش، ئێلیهـ، مێردین و سەمسووریش رێژەی زیادبوونیان تۆمارکردووە.
کەمبوونەوەی دانیشتووان لە هەندێک ناوچە
سەرەڕای زیادبوونی گشتی، لە هەندێک پارێزگا ژمارەی دانیشتووان رووی لە کەمی کردووە. پارێزگای ئاگری بە کەمبوونی 8 هەزار و 312 کەس و ئەرزەڕۆم بە 8 هەزار و 128 کەس، زۆرترین کەمبوونەوەیان تێدا تۆمارکراوە. هەروەها پارێزگای وان-یش زیاتر لە 6 هەزار کەس کەمیکردووە.
دانیشووانی باکووری کوردستان بەگوێرەی پارێزگاکان
ژمارەی دانیشتووانی ئامەد 18 هەزار کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتووانی ئامەد لە ساڵی 2024ـدا یەک ملیۆن و 833 هەزار و 684 کەس بوو، لە کۆتایی ساڵی 2025 بووەتە یەک ملیۆن و 852 هەزار و 356 کەس.
ژمارەی دانیشتووانی سەمسوور شەش هەزار و 784 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی سەمسوور کە لە 2024 ـدا 611 هەزار و 37 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی شەش هەزار و 784 کەس، بۆ 617 هەزار و 821 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی ئاگری هەشت هەزار و 312 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی ئاگری کە لە 2024 ـدا 499 هەزار و 801 کەس بوو، لە 2025 ـدا هەشت هەزار و 312 کەس کەمیکردووە و بۆ 491 هەزار و 489 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی چەولیگ 977 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی چەولیگ کە لە 2024 ـدا 283 هەزار و 276 کەس بوو، لە 2025 ـدا 977 کەس کەمیکردووە و بۆ 282 هەزار و 299 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی بەدلیس 615 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی بەدلیس کە لە 2024 ـدا 359 هەزار و 808 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی 615 کەس بۆ 360 هەزار و 423 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی خارپێت یەک هەزار و 737 کەس زیادیکردووە
ژمارەی دانیشتوانی خارپێت کە لە 2024 ـدا 603 هەزار و 941 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی یەک هەزار و 737 کەس بۆ 605 هەزار و 678 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی ئەرزینگان یەک هەزار و 614 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی ئەرزینگان کە لە 2024 ـدا 241 هەزار و 239 کەس بوو، لە 2025 ـدا یەک هەزار و 614 کەس کەمیکردووە و بۆ 239 هەزار و 625 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی ئەرزەڕۆم هەشت هەزار و 128 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی ئەرزەڕۆم کە لە 2024 ـدا 745 هەزار و پێنج کەس بوو، لە 2025 ـدا هەشت هەزار و 128 کەس کەمیکردووە و بۆ 736 هەزار و 877 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی دیلۆک 29 هەزار و 52 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی دیلۆک کە لە 2024 ـدا دوو ملیۆن و 193 هەزار و 363 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی 29 هەزار و 52 کەس بۆ دوو ملیۆن و 222 هەزار و 415 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی جۆلەمێرگ دوو هەزار و 510 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی جۆلەمێرگ کە لە 2024 ـدا 282 هەزار و 190 کەس بوو، لە 2025 ـدا دوو هەزار و 510 کەس کەمیکردووە و بۆ 279 هەزار و 681 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی قەرس سێ هەزار و 309 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی قەرس کە لە 2024 ـدا 272 هەزار و 300 کەس بوو، لە 2025 ـدا سێ هەزار و 309 کەس کەمیکردووە و بۆ 268 هەزار و 991 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی مەڵەتی پێنج هەزار و 363 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی مەڵەتی کە لە 2024 ـدا 750 هەزار و 491 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی پێنج هەزار و 363 کەس بۆ 755 هەزار و 854 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی مەڕەش 12 هەزار و 173 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی مەڕەش کە لە 2024 ـدا یەک ملیۆن و 134 هەزار و 105 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی 12 هەزار و 173 کەس بۆ یەک ملیۆن و 146 هەزار و 278 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی مێردین حەوت هەزار و 665 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی مێردین کە لە 2024 ـدا 895 هەزار و 911 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی حەوت هەزار و 665 کەس بۆ 903 هەزار و 576 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی مووش سێ هەزار و 174 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی مووش کە لە 2024 ـدا 392 هەزار و 301 کەس بوو، لە 2025 ـدا سێ هەزار و 174 کەس کەمیکردووە و بۆ 389 هەزار و 127 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی سێرت چوار هەزار و 84 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی سێرت کە لە 2024 ـدا 336 هەزار و 453 کەس بوو، لە 2025 ـدا چوار هەزار و 84 کەس کەمیکردووە و بۆ 332 هەزار و 369 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی سێواز پێنج هەزار و 606 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی سێواز کە لە 2024 ـدا 637 هەزار و حەوت کەس بوو، لە 2025 ـدا پێنج هەزار و 606 کەس کەمیکردووە و بۆ 631 هەزار و 401 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی دێرسم یەک هەزار و 529 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی دێرسم کە لە 2024 ـدا 86 هەزار و 612 کەس بوو، لە 2025 ـدا یەک هەزار و 529 کەس کەمیکردووە و بۆ 85 هەزار و 83 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی رووها 28 هەزار و 55 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی رووها کە لە 2024 ـدا دوو ملیۆن و 237 هەزار و 745 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی 28 هەزار و 55 کەس بۆ دوو ملیۆن و 265 هەزار و 800 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی وان شەش هەزار و 74 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی وان کە لە 2024 ـدا یەک ملیۆن و 118 هەزار و 87 کەس بوو، لە 2025 ـدا شەش هەزار و 74 کەس کەمیکردووە و بۆ یەک ملیۆن و 112 هەزار و 13 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی ئێلیهـ هەشت هەزار و 98 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی ئێلیهـ کە لە 2024 ـدا 654 هەزار و 528 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی هەشت هەزار و 98 کەس بۆ 662 هەزار و 626 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی شرنەخ دوو هەزار و 840 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی شرنەخ کە لە 2024 ـدا 570هەزار و 826 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی دوو هەزار و 840 کەس بۆ 573 هەزار و 666 کەس بەرزبووەتەوە.
ژمارەی دانیشتووانی ئەردەخان 962 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی ئەردەخان کە لە 2024 ـدا 91 هەزار و 354 کەس بوو، لە 2025 ـدا 962 کەس کەمیکردووە و بۆ 90 هەزار و 392 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی ئیدر یەک هەزار و 786 کەس کەمیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی ئیدر کە لە 2024 ـدا 206 هەزار و 857 کەس بوو، لە 2025 ـدا یەک هەزار و 786 کەس کەمیکردووە و بۆ 205 هەزار و 71 کەس دابەزیووە.
ژمارەی دانیشتووانی کیلیس 624 کەس زیادیکردووە.
ژمارەی دانیشتوانی کیلیس کە لە 2024 ـدا 156 هەزار و 739 کەس بوو، لە 2025 ـدا بە زیادکردنی 624 کەس بۆ 157 هەزار و 363 کەس بەرزبووەتەوە.