سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی شوباتی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبووەوە.
بارەگای بارزانی دەڵێت، "لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا".
دەشڵێت، "رۆشنایی خرایە سەر پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردییەكان لە قۆناخەكانی داهاتوو. هەروەها جەخت لە دانوستاندن و دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە".