پڕۆژەی 'لاڤێندەر سکای لاین' لە هەولێر 60%ـی سەوزاییە و نرخی مەترێکی بە 680 دۆلارە


رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر، کۆمپانیای گۆڵد وەن دەستی بە دروستکردنی پڕۆژەیەکی نوێی نیشتەجێبوون و بازرگانی بە ناوی "لاڤێندەر سکای لاین" کرد. 
 
پڕۆژەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە 60%ـی رووبەرەکەی سەوزایی بێت و بڕیارە لە سێ ساڵدا تەواو بکرێت.
 
کۆمپانیای گۆڵد وەن، کە خاوەنی ئەزموونی دروستکردنی پڕۆژەی "دیپلۆماتی سەفیران"ـە، ئەم جارە بیرۆکەی دیزاینەکەی لە گوڵی لاڤێندەر وەرگرتووە. تاوەرەکان بەجۆرێک بونیاد دەنرێن زۆرترین رووناکیی سرووشتی و هەوای پاک بگاتە نێو یەکەکان و لە کارەساتە سرووشتییەکان پارێزراو بن.
 
حاجی کامەران، بەڕێوەبەری فرۆشتنی پڕۆژەکە باس لە تایبەتمەندی و شوێنی پڕۆژەکە دەکات:"لاڤێندەر سکای لاین دەکەوێتە سەر رێگەی گشتیی کەرکووک، تەنیشت 120 مەتریی هەولێر و نزیک پڕۆژەی کۆڕنیشی هەولێر."
 
سەبارەت بە نرخ و شێوازی پارەدان، حاجی کامەران گوتی: "نرخەکان لە دەوروبەری ئێمە بە 830 دۆلارن، بەڵام ئێمە بە 680 دۆلار دەیفرۆشین. کڕیار تەنیا 15% وەک پێشەکی دەدات، دوای تەواوبوونی هەیکەل 20% و کاتی وەرگرتنی کلیل 20%ـی دیکە دەدات؛ 45%ـەکەی دیکەشی بە قیستی پێنج ساڵ دەدات."
 
کارزان عەبدوڵڵا، ئەندازیاری پڕۆژەکە روونیکردەوە کە شێوازی ئەندازیاریی تاوەرەکان تایبەتە: "تاوەرەکان پێکەوە لکێنراون تاوەکو نەکەونە بەرامبەر یەکدی؛ ئەمەش وایکردووە هەموو شوقەیەک دیمەنی (ڤیو) تایبەت بەخۆی و باڵکۆنی گەورەی هەبێت."
 
پڕۆژەی "لاڤێندەر سکای لاین" سێ تاوەری 31 نهۆمی لەخۆدەگرێت. رووبەری شوقەکان لە 88 مەترەوە دەستپێدەکات تاوەکو 190 مەتر و هەموو یەکەکان تاپۆی فەرمییان دەبێت.