مەسرور بارزانی و کازمی جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد و دەڵێت، باسیان لە "پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان" کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-03-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی ناوچەکە کردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "باسمان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کردووە".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە.
دەقی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.