خشتەی مووچەی مانگی دوو راگەیێندرا

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
 
بەگوێرەی خشتەکە، رۆژی پێنجشەممە، 12ـی ئادار دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
 
لە سێ رۆژدا مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
 
ئەمڕۆ بڕی (295) ملیار و (405) ملیۆن دیناری دیکە وەکو دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.