ئەو باڵۆنەی لە ئاسمانی هەولێرە چییە؟
رووداو دیجیتاڵ
چەند رۆژێکە باڵۆنێک لە شێوەی فڕۆکەدا لە ئاسمانی شاری هەولێر هەڵدراوە، ئەمە باڵۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکایە و بۆ پاراستنی شاری هەولێر هەڵدراوە.
ئەم باڵۆنە پێیدەگوترێت Persistent Surveillance Systems – Tethered یان بە کورتی (PSS-T)، کامێرای زۆر پێشکەوتووی چاودێریی شەو و رۆژی تێدایە، بە بازنەی 360 پلە بۆ مەودای نزیکەی 50 کیلۆمەتر دووریی دەبینێت و سەرچاوەی هەموو هێرشێک ئاشکرا دەکات.
ئەم باڵۆنە پێشتر لە سەربازگەی ئەمریکاییەکان لە عەین ئەسەد لە ئەنبار و سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک هەبووە.
ئەزموونێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکان
کۆمپانیای (ناڤمار) بۆ زانستی کارپێکراو (NASC)، خاوەنی کارمەندی بە ئەزموون و لێهاتووییەکی زۆرە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی PSS-T لە هەر شوێنێکی جیهاندا.
وەک بەڵێندەری سەرەکی، ئەم کۆمپانیایە سەرپەرشتی ئەندازیاری، دابینکردن، کۆکردنەوە، تاقیکردنەوە و جێگیرکردنی 60 سیستمی باڵۆنی PSS-Tـی لە دەرەوەی ئەمریکا کردووە کە زیاتر لە 400 کارمەند سەرپەرشتییان دەکەن. سەرکەوتنی ئەم بەرنامەیە بەستراوەتەوە بە توانای کۆمپانیاکە لە مەشقپێکردن و پاڵپشتیکردنی کارپێکەرانی سیستمەکە.
لێهاتوویی سەلمێندراو
ئەم باڵۆنانە دەتوانن ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بۆ بەرزیی چەند هەزار پێیەک لەسەر بنکە سەربازییەکان، هێزە بڵاوەپێکراوەکان و کاروانەکان بەرز بکەنەوە. ئەمە وەک هۆشدارییەکی پێشوەختە کاردەکات دژی هەر هەڕەشەیەک و سیستمێکی زۆر سەرکەوتووە بۆ پاراستنی ئاسایش لەبری زیادکردنی هێزی زەوینی. لە ساڵی 2010ـوە کۆمپانیای NASC پاڵپشتی ئەم سیستمە بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و چەندین رێکخراوی دیکە دەکات.
ئەزموون و جێگیرکردنی سیستمەکە بە ژمارە
سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی PSS-T لە ساڵی 2010ـوە. جێگیرکردنی 60 باڵۆن و 400 کارمەند لە دەرەوەی ئەمریکا. مەشقپێدانی زیاتر لە 1800 کارمەند. تۆمارکردنی زیاتر لە ملیۆنێک کاژێر چاودێریی هەواڵگری (ISR). ئاشکراکردنی زیاتر لە 5000 رووداو و چالاکیی ئەمنیی گرنگ. گواستنەوەی پارێزراوی زانیارییەکان لەرێگەی فایبەر، سەتەلایت و تۆڕە ناوخۆییەکانەوە. ئەزموونی زۆر لە پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cybersecurity) بۆ سیستمەکە.
پشکنین و نۆژەنکردنەوە
کارپێکەرانی سیستمەکە بەردەوام چاودێریی تاکتیکی دەکەن و پێشنیازی پەرەپێدانی سیستمەکە دەدەنە فەرماندە سەربازییەکان. تیمی تەکنیکیی کۆمپانیاکە زۆر شارەزان لە تێکەڵکردنی هەستەوەرە (Sensor) پێشکەوتووەکان لەگەڵ باڵۆنەکاندا. هەروەها نۆژەنکردنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنیکیی باڵۆنەکان یەکێکە لە خزمەتگوزارییە هەرە گرنگەکانیان.
بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە
کۆمپانیای NASC سەرپەرشتی پلاندانان، جێبەجێکردن، چاودێری و کۆنترۆڵکردنی پڕۆژەکان دەکات. ئەوان بەردەوام لەرێگەی ئەندازیاریی سیستمەکانەوە هەوڵی پاراستنی جێگیری و کارایی سیستمەکە دەدەن.