ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی تایبەت؛ پارتی یەکەم و یەکێتی دووەمە
رووداو دیجیتاڵ
دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتاییهات. بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەرێمی کوردستان پارتی یەکەم و یەکێتی دووەمە.
رێژەی دەنگدان بە گشتی لە سەرجەم پارێزگا، شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرز بووە، رێژەی زۆربەی بنکەکان سەروو 90%ن بوون.
ئەمە ئاماری دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:
- هەولێر: 109 هەزار و 263 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان دا و 3123 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان نەدا. رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 97.22%ـە.
- سلێمانی: 103 هەزار و 145 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان دا و 5204 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان نەدا. رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 95.20%ـە
- دهۆک: 73 هەزار و 155 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان دا و 9261 هێزی ئەمنی و ئاوارە دەنگیان نەدا. رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت 88.76%ـە.
پارتی یەکەم و یەکێتی دووەمە
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە 80 هەزار و 455 دەنگ یەکەم و یەکێتی بە 70 هەزار و 914 دەنگ دووەمە.
ئەنجامی بەرایی بەگوێرەی حیزبەکان:
- پارتی 80,455 دەنگ
-یەکێتی 70,914 دەنگ
- هەڵوێست 7103 دەنگ
- نەوەی نوێ 4286 دەنگ
- یەکگرتوو 3895 دەنگ
- کۆمەڵ 1246 دەنگ
- بەرەی گەل 1009 دەنگ
ئەنجامی بەرایی بەشێک لە بەربژێرە سەربەخۆکان:
- سامی ئوشانە 14,424 دەنگ
- کلدۆ رەمزی 13,063 دەنگ
-عیماد یۆخەنا 9203 دەنگ