نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی تورکیا کرد

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/9 نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە دیدارێکدا، رەوشی ناوخۆ، هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە، گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان، دووپات کرایەوە."
 
هاوکات، هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆگانی دیدارەکە بوو، تیایدا بیروڕا سەبارەت بە رووداو و پێشهاتەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.