خانه‌واده‌ی وەلید خالید خۆشناو: هاوخەمیی سەرکردایەتی و گەلی کوردستان لە خه‌م و په‌ژاره‌يان كه‌مكردينه‌وه
رووداو دیجیتاڵ
خالید خۆشناو، باوکی وه‌لید خۆشناو سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رکردایه‌تیی سیاسی و خه‌ڵکی کوردستان دەکات بۆ هاوخەمییان لەبەرامبەر کۆچی دوایی کوڕەکەی.
رۆژی چوارشەممە، 5ـی شوبات، وەلید خۆشناو کوڕی سەرمایەداری خێرخوازی کوردستان خالید خۆشناو لە دووبەی بە جەڵتە کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی شوبات، خالید خۆشناو له راگەیێندراوێکدا سوپاسی تایبه‌تی خۆی ئاراسته‌ی سەرکردایەتیی سیاسی و گەلی کوردستان کرد و گوتی: سوپاس و پێزانينێكى زۆرمان بۆ به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى کە پەیوەندیەکەیان بۆ ئێمە سەبوورییەکی گەورە بوو لەو ساتە سەختەدا.
هەروەها دەڵێت: "سوپاسی به‌ڕێزان جه‌نابى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌نابى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندامانى به‌ڕێزى خانه‌واده‌ى بارزانى و هه‌موو چين و توێژه‌كانى خه‌ڵكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و هه‌موو سه‌ركرده و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسان و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق، كه به په‌يوه‌ندى و به‌شدارى و هاوبه‌شييان له پرسه‌ى (وه‌ليد)ى جوانه‌مه‌رگدا، له خه‌م و په‌ژاره‌يان كه‌مكردينه‌وه و سه‌بوورى و دڵنه‌واييان داينه‌وه."
دەقی سوپاسنامەکە:
سوپاسنامه‌ى خانه‌واده‌ى جوانه‌مه‌رگ وه‌ليد خالید خۆشناو
سوپاس و پێزانينێكى زۆرمان بۆ به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى کە پەیوەندیەکەیان بۆ ئێمە سەبووریەکی گەورەبوو لەو ساتە سەختەدا، هەروەها سوپاسی به‌ڕێزان جه‌نابى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌نابى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندامانى به‌ڕێزى خانه‌واده‌ى بارزانى و هه‌موو چين و توێژه‌كانى خه‌ڵكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و هه‌موو سه‌ركرده و كه‌سايه‌تى و به‌رپرسان و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق، كه به په‌يوه‌ندى و به‌شدارى و هاوبه‌شييان له پرسه‌ى (وه‌ليد)ى جوانه‌مه‌رگدا، له خه‌م و په‌ژاره‌يان كه‌مكردينه‌وه و سه‌بوورى و دڵنه‌واييان داينه‌وه.
خه‌ڵكى وه‌فادارى كوردستان به‌گشتى، به‌تايبه‌تى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ويست، دهۆک و سلێمانى و هه‌موو ناوچه‌كان، به‌و هاوخه‌مى و هاوسۆزى و په‌رۆشييه‌ى هه‌ر له ساتى يه‌كه‌مى ئه‌م كۆسته‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه نوانديان، زۆر قه‌رزباريان كردين. له خواى مه‌زن داواكارين پاداشتى چاكه و دڵسۆزيى هه‌مووان بداته‌وه و يارمه‌تيمان بدات بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه گه‌وره‌يه. بۆ هه‌موو شتێك سوپاسگوزارى په‌روه‌ردگارين و شانازى به‌و ڕێز و هاوسۆزييه‌ى كوردستان ده‌كه‌ين.
خواى مه‌زن وڵاته‌كه‌مان و هه‌موو لايه‌ک بپارێزێت و ئارامى و ئاسووده‌يى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خالید خۆشناو
2025/2/10