چیمەن كوژرا یان خۆی كوشت؟
رووداو- راپەڕین
لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە ژنێك لە نێو ماڵەكەی خۆیدا بە فیشەك بریندار دەبێت، دوای دوو كاژێر لە نەخۆشخانە دەمرێ و تا ئێستا پۆلیس بۆی روون نەبووەتەوە ئەو ژنە كوژراوە، یان خۆی كوشتووە. بەڵام پزیشكێكی پەیمانگەی دادپزیشكی دەڵێت ژنەكە بە دووریی مەترێك پێكراوە، بۆیە گومان دەكرێ كوژرابێ.
رۆژی 27/2/2016 ژنێكی تەمەن 33 ساڵ بە نێوی چیمەن یاسین محەممەد كە دایكی شەش منداڵ بوو، لە نێو ماڵەكەی خۆیدا بریندار كرا و لە نەخۆشخانە گیانی دەرچوو.
تەرمی ژنەكە شەوێك لە بەشی پەیمانگای دادپزیشكیی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە مایەوە، نە هاوژینەكەی و نە ماڵە خەزوورانی تەرمەكەیان وەرنەگرتەوە. دوای ئەوەی ماڵی باوكی ژنەكە لە رووداوەكە ئاگادار دەكرێنەوە، تەرمی چیمەن وەردەگرنەوە و لە كۆمەڵگەی شاوێسی سەر بە شاری هەولێر دەینێژن.
یاسین محەممەد، باوكی چیمەن بەرلەوەی تەرمی كچەكەی لە بەشی دادپزیشكی وەربگرێتەوە، لەبەردەم نەخۆشخانەی رانیە قسەی بۆ (رووداو) كرد و گوتی "ئێمە خێزانێكی زۆر بێ كێشەین و گرفتمان لەگەڵ كەسدا نییە".
بە گوتەی باوكی، ئەو ژنە دووجار شووی كردبوو، یەكەمجار ژن بە ژنی پێكراوە و لە مێردی یەكەمی چوار منداڵی هەبووە، بەڵام لەگەڵ یەكدی نەگونجاون و جیابوونەتەوە.
چیمەن بە ماوەیەك دوای ئەوەی لە مێردی یەكەمی جیا دەبێتەوە، دووبارە شوو دەكاتەوە. باوكی ئەو ژنە گوتی: "چیمەن ئازاد بوو پرسی بە كەس نەدەكرد، گوتیان لە حاجیاوا شووی بە كەسێك كردووە، ئێمەش زۆرمان پێخۆشبوو".
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ كچەكەی، یاسین گوتی "ئەو بەبێ رەزامەندی ئێمە شووی كردەوە و ئاگاداریش بووین دوو منداڵی لە مێردی دووەمی هەبوو، بەڵام نە ئێمە سەردانمان دەكرد و نە ئەویش سەردانی دەكردین".
یاسین گومانێكی زۆری هەیە كە كچەكەی كوژرابێ و دەڵێت "تەرمی كچەكەم شەو و رۆژێك لە دادپزیشكی رانیە كەوتووە كەس خۆی لێ بە خاوەن نەكردووە، بۆیە گومان دەكەین كوژرابێ، بەڵام نازانین چۆن و لەسەر چی و لەلایەن كێوە كوژراوە".
دكتۆر كامیل حەیدەر، پزیشك لە بەشی دادپزیشكیی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، باسی ئەنجامی توێكاری و پشكنینی تەرمەكەی كرد و گوتی "لە ئەنجامی توێكاری و پشكنینی تەرمەكە، دەركەوت ئەو ژنە بە دووریی یەك مەتر بە دەمانچە تەقەی لێكراوە و گوللەكەش بەر سینگی كەوتووە، جگە لە شوێنەواری فیشەكەكە، هیچ شوێنەوارێكی ئەشكەنجەدان و لێدان بەسەر جەستەی ژنەكەوە دەرنەكەوتووە".
پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی لەبارەی رووداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا بۆی روون نییە ئایا ژنەكە كوژراوە یان خۆی كوشتووە.
رائیدی پۆلیس مستەفا محەممەد باپیر، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە گوتی "تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە. كەس دەستگیرنەكراوە و كەسیش سكاڵای تۆمار نەكردووە. لەبەرئەوەی دۆسیەكەی تازەیە، نەزانراوە ئایا خۆی هۆكاری رووداوەكەیە یان دەستی كەسێكی دیكەی لەپشتە".