تەورێز بە چڕی بۆردوومان کرا
رووداو دیجیتاڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند شار و شارۆچکەیەکی پارێزگای تەورێز بۆردوومان کران.
بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی قەیرانەکانی پارێزگای تەورێز (ئازەربایجانی رۆژهەڵات)، فڕۆکە جەنگییەکان بەڕێوەبەرایەتیی هێزی تایبەتیی نیروی ئینتزامی و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەواڵگرییان لە ناوەندی شاری تەورێز کردووەتە ئامانج.
هەروەها لە ناوەندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئێرانیان داوە لە شارەکانی بناو، ئێسکو، ئازەرشار، مەراغە، عەجەبشێر و مەلیکان.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە بێ ئاماژە بە ژمارەی کوژراوان، رایگەیاند: "سەرقاڵی هەڵسەنگاندنین بۆ ژمارەی برینداران".
هەروەها داوای لە دانیشتووانی ناوچە بۆردوومانکراوەکان کرد؛ نزیک ئەم شوێنانە نەبنەوە.