یەکشەممە دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا بڕیاریان دا بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە ناو پۆل و کەمپەسەکان.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، بڕیارەکە لە رۆژی یەکشەممە، 12-04-2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم قۆناخەکانی خوێندن لە ناوەندە حکومی، ناحکومی و تایبەتەکان دەگرێتەوە.
 
دەقی راگەیێندراوەکە: 
 
راگەیێندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە)، بڕیارماندا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ،  لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی 12ی 4 ی 2026.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە