پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بە سیستمی زیرەک و زۆرترین رێژەی سەوزایی لە هەولێر بنیات دەنرێت

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر شاڕێی 120 مەتریی شاری هەولێر، پڕۆژەی (مانهاتن تاوەرز) وەک نیشتمانێکی نوێ و مۆدێرن بۆ نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان دەست بە کارەکانی کردووە. پڕۆژەکە بە دیزاینێکی سەردەمیانە و سیستمی زیرەک، ژینگەیەکی تەندروست و دەرفەتێکی پارێزراو بۆ وەبەرهێنەران دەستەبەر دەکات.
 
پڕۆژەی مانهاتن تاوەرز لە 1,782 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە. هەر تاوەرێک لە 26 نهۆم پێکدێت، کە دوو نهۆمیان بۆ کاروباری بازرگانی تەرخانکراون. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵخی، هەر تاوەرێک دوو نهۆم پارکینگی تایبەتی هەیە، جگە لە دابینکردنی 2,700 شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ ناوچە بازرگانییەکان.
 
ئەحمەد محەممەد، ئەندازیار لە پڕۆژەکە دەڵێت: "ئێمە نهۆمی نموونەیی دروست دەکەین و باشترین کەرەستە بەکاردەهێنین؛ بلۆکی بۆنزا بۆ بەرگری لە سەرما و گەرما، و بلۆکی عێراقی بۆ ریزی یەکەم کە دژی شێیە. هەروەها سیستمی گازی ناوەندی و سیستمی دژە بوومەلەرزەمان دابین کردووە بۆ ئەوەی زۆرترین ئاسوودەیی بە نیشتەجێبووان ببەخشین."
 
وەبەرهێنەری ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، یەعقوب نەجمەدینە، کە خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشتر 12 زانکۆ و چەندین کۆمەڵگەی پێشکەوتووی لەسەر ئاستی عێراق بنیات ناوە. ئێستاش لە رێگەی ئۆفەری جیاوازەوە، دەرگای بۆ کڕیاران و وەبەرهێنەران کردووەتەوە.
 
شوقەکانی مانهاتن تاوەرز رووبەری جیاوازیان هەیە، کە لە 101 مەتر دووجاوە دەستپێدەکات تاوەکو 213 مەتر دووجا. سەبارەت بە نرخ و شێوازی پێدانی پارە، مەڕوا هادی، کارمەندی بەشی فرۆشتن ئاماژە بەوە دەکات: "نرخی هەر مەترێک لە یەکە ناوخۆییەکان 730 دۆلار و بۆ یەکە دەرەکییەکان 750 دۆلارە. شێوازی پارەدانەکە زۆر گونجاوە؛ پێشەکییەکەی بە سێ قۆناغ دەدرێت و تا کاتی وەرگرتنی کلیلیش تەنیا 55%ی پارەکە وەردەگیرێت، ماباقیەکەشی دەبێتە قیستی درێژخایەنی 60 مانگی."
 
ئەوەی مانهاتن تاوەرز لە پڕۆژەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، تەرخانکردنی 78%ی رووبەری پڕۆژەکەیە بۆ سەوزایی و شوێنی کراوە. ئەم تایبەتمەندییە بووەتە جێی سەرنجی شارەزایانی خانووبەرە.
 
ئەحمەد محەممەد، خاوەنی نووسینگەی خانووبەرە لەوبارەیەوە دەڵێت: "هەبوونی ئەم رێژە زۆرەی سەوزایی بووەتە باسی گەرمی بازاڕی خانووبەرە. دەتوانم بڵێم زۆر بە دەگمەن لە پڕۆژەکاندا رێژەی وای سەوزایی دەبینرێت، ئەمەش ژینگەیەکی زۆر تەندروست بۆ نیشتەجێبووان دروست دەکات."
 
بڕیارە پڕۆژەی مانهاتن تاوەرز لە ماوەی پێنج ساڵدا بەتەواوی کۆتایی بێت و ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێت. ئێستاش پڕۆژەکە بە ئۆفەری جیاواز پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت لە ناو دڵە نوێیەکەی هەولێردا ببنە خاوەن ماڵی خۆیان.