هێزەكانی سووریای دیموكرات لە منبج نزیكبوونەتەوە

رووداو - هەولێر

هێزەكانی سووریای دیموكرات لە منبج نزیكبوونەتەوە و دەتوانن شارەكە بە ئاساانی ببینن، هاوكات چەكدارانی ئەو هێزە چاوەڕوانی فەرمانی هێرشی سەر شارەكەن.

پێشڕەوی هێزەكانی سووریای دیموکرات لە دەوروبەری منبج بەردەوامە و ئێستا ئەو هێزە شارەکەیان گەمارۆداوە و ناوەندی شارەکەش بەچاو لەهێزەکەوە دیارە.

چەکدارانی داعش بۆ خۆزدزینەوە لەهێرشی فڕۆکەکان دەستیان کردووە بەئاگرکردنەوە لەنێو منبج و ئاسمانی شارەکەیان بەدووکەڵی رەش داپۆشیوە.

شەڕڤانانی هێزی سووریای دیموکرات، کە تاوەكو ئێستا 70 گوندیان کۆنترۆڵکردووەتەوە، ئێستا چاوەڕوانی فەرمانن بۆ دەستپێکردنی هێرشی ناوەندی شارەکە.

خەڵکی گوند و ناوچەکانی دەوروبەری منبجیش خۆشحاڵن بە رزگاربوون لەدەستی داعش و باسی تاوان و کردەوەکانی داعش بەرامبەریان دەکەن.